نوچەنێت
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ جێنين پلاسخارت، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كۆبووه‌وه.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٦-٣-٢٠٢٠، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێنین پلاسخارت، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كۆبووه‌وه. دۆخى ئه‌منى و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر و په‌سه‌ندنى جموجوڵى داعش، تەوەری کۆبوونەوەکەیان بوو.
لە کۆبوونەوەکەی سەرۆکی هەرێم و سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و هه‌وڵه‌كانى ده‌ستنيشانكردنى كانديدێك بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى تازه‌ى حكومه‌تى فيدراڵى عێراق تاوتوێ كران، هه‌ردوولا جه‌ختيان له پێويستيى سه‌قامگيريى سياسى و پێكهێنانى حكوومه‌تێك كرده‌وه كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داوا ره‌واكانى خه‌ڵك و پارێزه‌رى مافه ده‌ستوورييه‌كانى گه‌ل و پێكهاته‌كانى وڵات بێت.
دۆخى ئه‌منى و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر و په‌سه‌ندنى جموجوولى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌يان، گرنگيى به‌رده‌واميى هاوكارى و پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق به‌تايبه‌تى له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، دۆخى دارايي عێراق و ڕێكاره‌كانى به‌رگيرى له بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا و پابه‌نديى به ڕينماييه‌كانى ڕێكخراوى ته‌ندروستيى جيهانى و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى بوارى ته‌ندروستى، توەری تری ئەم کۆبوونەوەیە بوون.