پەرلەمانتارێک: پێویستی نەدەکرد باری نائاسایی رابگەیێندرێت

0

شلێر سەعید: هەولێر 

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیژنەی یاسایی، ئەمڕۆ دوشەمە ڕایگەیاند ٫ ” کە پێویستە حکومەت بودجە تەرخان بکات بۆ ڕوو بەڕوو بونەوەی ڤایروسی کۆرۆنا لەجێی ڕاگەیاندنی باری نائاسیی .

لەلێدوانێکی تایبەتدا د. بەهار مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە نوچە-ی ڕاگەیاند: باشترە دەبوو حکومەتی بەغدا باری نائاسایی ڕانەگەیەنێت، بەڵکو بودجەیەکی باش تەرخان بکات بۆ وەزارەتەکانی پەیوەندیدار بە ڕووبەڕوو بوونەوەی ڤایروسی کۆرۆنا، وەک وەزارەتی تەندروستی، ناوخۆ و دامەزراوەکانی دیکە، تا بتوانن بارودۆخەکە جێگیر بکەنەوە و کۆنترۆڵ بکرێت.

بەهار مەحمود گوتیشی، بو راگەیاندنی باری نائاسایی، بەپێی ماددەی ٦۱ لەدەستور پێویستە بەهاوبەشی بێت لەنێوان سەرۆک کومار و سەرۆک وەزیران و سێیەکی ئەندامانی پەرلەمان، پەسەندی بکەن بەپێی نیسابی یاسایی ئامادەبووان.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، کە ئێستا حکومەت کاربەڕێکەرە هەموو دەسەڵاتێکی نییە لە رووی دەستوری و یاسایی، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە و بڕێکی نەخوازراوە دەتوانرێت لەگەڵ سەرۆک کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران بەهاوبەشی لەگەڵ پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بکەین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com