سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

0

نوچەنێت

بەبۆنەی ٣٢هەمین ساڵیای کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ ١٦-٣-٢٠٢٠، سەرۆک موسعودبارزانی بەبۆنەی ساڵیادی کیمیبارانی هەڵەبجە، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:

كیمیابارانكردنی هەڵەبجە درێژەپێدەری ئەو زنجیرە تاوان و كارەساتانە بوو كە دوژمن بۆ تواندنەوە و سڕینەوە دەرهەق گەلی كوردستان ئەنجامی دا. بەهۆی قوربانیدان و مەزلوومیەتی هەڵەبجەی شەهیدەوە جیهان زیاتر لە ئێش و ئازاری گەلی كوردستان تێگەییشت.

كیمیابارانكردنی هەڵەبجە برینێكی قووڵە لەسەر جەستەی گەلی كوردستان و هەرگیز لەبیر ناكرێت. مافی گەلی كوردستانە داوای قەرەبوو لە دەوڵەتی عێراق بكات. پێویستیشە چیتر حكوومەتی عێراق ئەمە پشتگوێ نەخات و قەرەبووی كیمیاباران و ئەنفال بكات.

نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com