نوچە
جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه موچه‌كانیان له خزێنه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌یه و به‌مزوانه ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا جووتیار عادل ئاشكرایكرد، خشته‌ی پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی، كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ئاماده‌كراوه، هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردانه‌هاتووه، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌و رێكارانه‌ی، كه بۆ پاراستنی هاوڵاتیان له به‌رانبه‌ر نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیراوه‌ته‌به‌ر، ده‌كه‌وێته دوای ئه‌و رێكارانه.
جووتیار عادل گوتیشی “فه‌رمانبه‌ران، هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه موچه‌كانیان له خزێنه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌یه و به‌م زوانه ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت”.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه، کە “ئه‌م رێكارانه‌ش ته‌نیا بۆ پاراستنی ته‌ندروستی فه‌رمانبه‌ران، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش و خانه‌واده‌كانیان گیراوه‌ته‌به‌ر”.