ئەسعەد مورادی
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له قه‌زاى خورماتوو روویدا و سێ کەس بریندار بوون. بەرپرسێکی پارتیش دەڵێت ”گومانەکان لەسەر داعشە، کە ئەو کردەوە تیرۆرستییەکی ئەنجام دابێت”.
لەلایەکی دیکەشەوە شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منی عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا هەواڵی تەقینەوەی بڵاوکردۆتەوە و تێداهاتووە، هێرشێكى تیرۆرستى له قه‌زاى خورماتوو له رۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین روویداوه.
لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ئەرسەلان عەلی، بەرپرسی ناوچەی پارتی لە خورماتوو، لەبارەی تەقینەوەیەکی ئەمڕۆی ئەو شارۆچکەیە، رایگەیاند: به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌ناو بازاڕى میللى خورماتوو تەقینەوەیەک روویدا، کە هێرشه‌كه له‌رێگه‌ى ماتۆڕسكیلێكى بۆمبڕێژكراوه‌وه بووه، به‌وهۆیه‌وه سێ كه‌س برینداربوون، كه یەکێکیان برینەکەی سەختە و رەوانەی کەرکوک کراوە و ئەوانەی دیکە لە نەخۆشخانەی دووز چارەسەر وەردەگرن.
ئەرسەلان عەلی دەشڵێت، دیار نییە کێ لە پشت ئەو کردەوەیەوە بووە، بەڵام گومانەکان لەسەر چەکدارانی داعشە لەو ناوچەیە، چونکە چەکداریان لەو سنوورە زۆرە و دەستیان کردۆتەوە بە چالاکی لەو ناوچانە.