یادی کیمیابارانی هەڵەبجە جیاواز دەبێت

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

پارێزگاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، یادی ٣٢ ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە بەبێ کۆڕ و کۆبوونەوە و بە هەڵواسینی لۆگۆی تایبەت بە یادەکە لەشەقامەکانی هەڵەبجە دەکرێتەوە.

سبەی ١٦-٣-٢٠٢٠، ٣٢ ساڵ بەسەر یادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت، بەڵام بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان و سنوردارکردنی هاتووچۆی ناوشارەکان یادەکە بەبێ ئامادەبوونی هیچ شاندێک دەکرێتەوە.    

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە، سەبارەت بە یادکردنەوەی کیمیابارانی هەڵەبجە، ڕایگەیاند: یادی کیمیابارانی هەڵەبجە هەموو تاکێکی هەڵەبجەیی و کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لە ویژدان و دڵی خۆیدا دەیکاتەوە، بەڵام لەبەر مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا یادەکە بەبێ ئەنجامدانی کۆڕ و کۆبوونەوە و هۆڵ دەکرێتەوە”.             

ئازاد تۆفیق، گوتیشی”لافیتە و لۆگۆی تایبەت بە یادی کیمیابارانی هەڵەبجە ئامادەکراوە و سبەی لە شەقامەکانی هەڵەبجە هەڵدەواسرێت”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com