نوچە-بغداد الیوم
وەزیری تەندروستی عێراق دەڵێت، لە ئەگەری گشتگیربوونی پەتای کۆرۆنا، ئەم وڵاتە توانای بەرەنگار بوونەی نییە.
جەعفەر عەلاوی، وەزیری تەندروستی عێراق دەشڵێت، ئێران لە بابەتی پەتای کۆرۆنا کەم کاری کردووە و ئامار و زانیاری تەواو لە بارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو ناکاتەوە.
بە گوتەی وەزیری تەندروستی، حکومەتی عێراق ناتوانێ رێگری لە هاتووچۆی زیارەتکاران بۆ شوێنە پیرۆزەکان بکات و دەسەڵات لە دەست مەرجەعی ئایینی و گروپە مەزهەبیەکان دایە.
عەلاوی هەروەها دەڵێت، ئێران دوای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری قوم، بە شێوەی جددی نەجووڵایەوە و ئەمەش وای کرد، کە ئەم پەتایە بەخیرایی تەشەنە بکات.