ئەسعەد مورادی
ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابوری له په‌رله‌مانی كوردستان،رایدەگەیەنێت، حكومه‌تی داهاتووی عیراق داوا له حكومه‌تی هه‌رێم دەكات رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌مبكاته‌وه‌و ئه‌وی دیكه‌ش، كه هه‌نارده ده‌كرێت راده‌ستی حكومه‌تی عیراق بكات. دەشڵێت ”ئه‌گه‌ر كار بۆ رێككه‌وتن نه‌كرێت كاریگه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر دابینكردنی موچه ده‌بێت”.
لە ئێستادا بە هۆی رێکنەکەوتنی لایەنەکانی ئۆپێک و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نرخی نەوت بۆ نزم ترین ئاستی دابەزی، کە ئەمەش کاریگەری لەسەر عێراق و هەرێم دەبێت.
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گوتارەکەی رایگەیاند کۆرۆنا کاریگەری جددی و سەختی لەسەر ئابووریەکەمان دەبێت.
لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابوری له په‌رله‌مانی كوردستان، لەبارەی هەناردنی بودجە و موچە لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێم بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت راگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێت حكومه‌تی داهاتووی عیراق داوا له حكومه‌تی هه‌رێم بكات رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌مبكاته‌وه‌و ئه‌وی دیكه‌ش، كه هه‌نارده ده‌كرێت راده‌ستی حكومه‌تی عیراق بكات، ئه‌گه‌ر به‌و شێوازه‌ش بێت ئه‌وكات دابه‌شكردنی موچه هیچ كێشه‌یه‌كی بۆ دروست نابێت و به مه‌رجێك حكومه‌تی هه‌رێم رێككه‌وتنێكی ته‌واو بكات له‌باره‌ی ئه‌و لێکگه‌شتنه‌ی پێشتر كرابوو بۆ دابینكردنی ملیارێك و ٢٠٠ ملیۆن دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌مجۆره‌ی ئێستا بێت و ئه‌و پاره‌ی به‌غدا ره‌وانه‌ی ده‌كات، كه‌مبكرێته‌وه و داهاتی هه‌رێمیش، كه ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كرێت، به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت كه‌مبكاته‌وه كاریگه‌ری ده‌بێت.
سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی دەشڵێت، جگه له‌وانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كاری له‌سه‌ر ئه‌وه كردبوو، داهاتی خۆی له گومرك و باج و رسومات به‌رزبكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه گۆڕاوه و ئه‌و داهاته‌ی له هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرا راگیروه و جگه له‌وه‌ش ٨٠% جوڵه بازرگانییه‌كان كه‌مبووه‌ته‌وه و داهاتی گومرك كه‌میكردووه؛ ئه‌وه‌ی ده‌هێنرێت ته‌نها سوته‌مه‌نی و خۆراك و پێداویستی هاوڵاتیانه.
لەبارەی رێککەوتن لەگەڵ بەغدا گەڵاڵی گوتی ”به‌وه‌ش ئه‌گه‌ر كار بۆ رێككه‌وتن نه‌كرێت كاریگه‌ی ده‌بێت له سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێك له‌وانه‌ش سه‌رجه‌م پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان راده‌گیرێت و جگه له‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابینكردنی موچه ده‌بێت”.