قەدەغەی هاتوچۆ درێژ دەکرێتەوە

0

نوچە

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی راگرتنی هاتوچۆی لە نێو هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی بۆ ٧٢ کاتژمێری دیکە دەرکرد.

بە گوێرەی بەیانی ژمارە ١٨ی وەزارەتی ناوخۆ کە بە واژووی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ دەرکراوە، ماوەی راگرتنی هاتوچۆ لە نێوان هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر دراوە کە لە ١٢ی ئەمشەوەوە دەستپێدەکات.

هاوکات بڕیار دراوە هاتوچۆ لە نێوان قەزاکانی هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر ڕابگیرێت، کە بە هەمان شێوە لە ١٢ی ئەمشەوەوە دەست پێ دەکات.

هەر بە گوێرەی بەیانەکە، دەسەڵات بە پارێزگاری هەولێر و سلێمانی دراوە، چۆنیەتیی دابینکردنی پێداویستییەکانی هاوڵاتیان لەم ماوەیە ڕێکبخەن، بە شێوەیەک کار لە جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتوچۆ نەکات.

ئەوەش ئاشکرا کراوە، دوا وادە بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتیان بۆ هەرێمی کوردستان، کاتژمێر ١٢ی شەوی ١٦ لەسەر ١٧ی ئاداری ٢٠٢٠ دەبێت و دوای ئەو بەروارە، تەواوی دەروازە سنوورییەکان بە ڕووی گەشتیاراندا دادەخرێت و تەنها بە ڕووی جموجۆڵی بازرگانی کراوە دەبێت لە دەروازە سنوورییەکانی (پەروێزخان، حاجی ئۆمەران، ئیبراهیم خەلیل و باشماخ) بەو مەرجانەی، کە پێشتر بڕیاریان لێدراوە.

هەر لە بەیانەکەدا وەزیری ناوخۆ سوپاسی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانی کردووە، بۆ پابەندبوونیان بە ڕێنوێنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و داوای کردووە لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com