نوچەنێت
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند، وەڵامی توندمان بۆ هێرشەکەی دوێنێی سەر سەربازگەی تاجی دەبێت.
لەماوەی ئەم هەفتەیەدا دوو هێرش کرایە سەر سەربازگەی تاجی لە بەبگدا، کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە بەکاردەهێنرێت.
دوێنێ هێرشی موشەکی کرایە سەر سەربازگەی تاجی لە باکوری بەغدا، لەئەنجامدا سێ سەربازی ئەمەریکا برینداربوون.
جۆناسان هۆڤمان، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت: وەڵامدانەوەی توندمان بۆ هێرشکارەکان دەبێت.