ئەسعەد مورادی
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی، ئەو عیراقیانەی چەندین ساڵە لە كۆماری ئیسلامی ئێران دەژین و جێگیر بون، دەستیان كردوە بە گەڕانەوە بۆ وڵاتەكەیان کردووە.
ڤایرۆسی كۆرۆنا، نه‌خۆشییه‌كه تووشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌بێت، كۆكه و تا و سه‌رئێشه و گیانداهێزرانی له‌گه‌ڵدایه، تا رۆژی ١٤-ی مارس، ١٤٦ هه‌زار و ١٩٤ كه‌س تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و ٥ هه‌زار و ٤٣٦ كه‌س مردوون و نزیکەی ٧٠ هەزار کەسیش چاکبوونەتەوە.
بەپێی راپۆرتەكە، نزیكەی ٥٠٠ هەزار عیراقی لە ئێران‌دا دەژین و دەیان هەزاریان گەڕاونەتەوە ئەوەش دوای ئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتە بەشێوەیەكی بەرچاو بڵاوبویەوە، ئەوانەشی دەگەڕێنەوە خوێندكاری زانكۆكان، پیاوانی كار، كارێكاران و مامۆستایانن و بەشێكیان چەندین ساڵە لە ئێران دەژین.
بەشێك لەوانەی گەڕاونەتەوە باسی بارودۆخی ئەو شارانە دەكەن، كە تێیدا ژیاون و دەڵێن، دەسەڵاتدارانی ئێران ژمارە راستیەكانی توشبوو و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەشارنەوە لە خەڵكی ئێران و جیهانیش، هەروەها سەركردایەتی ئێران وا پیشان دەدات، كە هەموو شتێك لە وڵاتەكەیدا لەژێر كۆنترۆڵدایە.
شەو و رۆژێكدا هەموو شتێك گۆڕا
زۆرینەی ئەوانەی لە ئێران دەگەڕێنە باس لەوە دەكەن، ژیان بەتەواوەتی وەستاوە و قوتابخانە و زانكۆكان داخراون و هاتوچۆی نێوان پارێزگاكان قەدەغە كراوە و سەرجەم رووداوە وەرزشییەكان هەڵوەشێنراونەتەوە و نوێژی بەكۆمەڵ و هەینیش ناكرێت، قاوەخانە و رێستۆرانتەكانیش داخران و ئەوەش سەرەڕای داخستنی مۆزەخانەو سینەماكان و چەندین شتی تر.
بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەكە، چەندین بەرپرسی ئێران دێنە عیراقەوە و خێزانەكانیان دەهێنن، ئەو بەرپرسە ئێرانیانەش پێویستیان بە رەزامەندی پێشوەختەی عیراق هەیە، بەڵام زۆرینەی ئەوانەی لە خاڵی سنوری “زرباتیە” دەبینرێت ئەو عیراقیانەن، كە لە ئێران بوون و دەگەڕێنەوە وڵاتەكەیان ئەوەش لەترسی ئەوەی، كە سنور بە تەواوەتی دابخرێت و لە یەكێك لە ناوەندە سەرەكیەكانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا كە ئێرانە گیر بخۆن.
هاتوچۆ لەنێوان عیراق و ئێران‌دا زۆر ئاسان بوو وە ئەو خێزانانەی، كە لە هەردوولا دەژین بە ئاسانی دەهاتن و دەچوون، ئەوەش سەرەڕای سەردانیكەرانی شیعە، كە بەردەوام دەهاتن و دەچوون، بەڵام ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شەو و رۆژێكدا هەموو شتێكی گۆڕی.
کاریگەریەکانی دوای چاکبوونەوەی چین؟(٢)
رۆژنامه‌ی بزنس ئینسایده‌ر نووسیویه‌تی “له كۆی ١٢ كه‌س، سێ كه‌س زیان به سییه‌كانی گه‌یشتووه و واده‌خوازێت مانگانه سه‌ردانی دكتۆری كۆئه‌ندامی هه‌ناسه بكات”.
ئۆین تسانگ تاك-ین، به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكی سه‌نته‌ری نه‌خۆشییه درمییه‌كان له هۆنگ كۆنگ، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی دا ئاشكرایكردووە، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی به ته‌واویش چاكبوونه‌ته‌وه له نه‌خۆشییه‌كه، ٢٠%-٣٠%ی سییه‌كانیان وه‌ك پێویست كار ناكات.

به‌پێی راپۆرتێكی گۆڤاری ئاریا بندێكس، له كاتێكدا پشكنین بۆ سییه‌كانی ٩ نه‌خۆش كراوه له رێگه‌ی سیتی سكانهوه و وه‌ك سامپڵ وه‌رگیراون، له چه‌ند شوێنێكدا سییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه پهڵهیهكیان تێدا ده‌ركه‌وتووه له شێوه‌ی شووشه‌یه‌كی به‌ستوو، كه ئاماژه‌یه بۆ تێكچوونی پارچه‌یه‌كی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی له‌ش.
هه‌روه‌ها گۆڤاری نیوز ویك، راپۆرتێكی كۆمه‌ڵه‌ی رێدیۆلۆجیكل له ئه‌مه‌ریكا-ی وه‌رگرتووه، له‌سه‌ر سییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له راپۆرته‌كه‌دا نموونه‌ی هاووڵاتییه‌كی شاری ووهان-ی وه‌رگرتووه، كه ته‌مه‌نی ٤٤ ساڵه و فه‌رمانبه‌ری بواری گواستنه‌وه بووه له بازاڕی زینده‌وه‌ره ده‌ریاییه‌كان، كه له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه تووشبووه.
سەرچاوەکان:
١- https://www.radionawa.com/Ku/all-detail.aspx?Jimare=31887
٢_ https://www.kurdistan24.net/so/news/ced04e67-5a78-453c-bcdb-3e096cf1430e