هاتوچۆی هەولێر سزای دیاریکرد

0

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، بڕی ئەو سزایەشدیاری دەکات ئەگەر کەسێک سەرپێچی رێنماییەکانبکات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی هاتووچۆی هەولێر، ئەگەر کەسێک سەرپێچی رێنماییەکان بکات کە بۆ خۆپاراستن لە پەتای کۆڕۆنا دیاریکراون، کەسەکە سزا دەدرێت بە بەندکردن بۆ ماوەی نێوان رۆژێک تاکو ٦ مانگ یان پێبژاردن. هەرەوها دەست بەسەر ئۆتومبێلەکەشی دادەگیرێت.

دەقی راگەیێندراوەکە:

لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی پاراستنی گیان و ژیانی هاووڵاتیان، حکومەتی هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاندوە کە لە کاتژمێر١٢ی شەوەوە چۆتە بواری جێبەجێکردن و سوپاس بۆخوا تاکو ئێستا قەدەغەکردنەکە زۆر بەباشی دەڕوات و هیچ حاڵەتێکی دەرچوون لە فەرمانەکە تۆمار نەکراوە، کە شایانی باس بێت وە ئێمە لێرەوە داوای پابەندی زیاتریش لە هاووڵاتیان دەکەین بۆ ئەوەی پارێزراو تر بن، هەروەها لەبەر ئەوەی حەز ناکەین لەم بارودۆخە ناسکەدا کەس توشی سزادان بکەین، کە بەپێی یاسای سزادانی عێراقیش هەر کەسێک پابەندی فەرمانەکانی دەرچوو لەسەروو خۆی یان لە فەرمانگە باڵاکانی حکوومەت نەبێت، سزا دەدرێت بە بەندکردن بۆ ماوەی نێوان رۆژێک تاکو ٦مانگ، یان پێبژاردن و هەرەوها دەست بەسەر ئۆتومبێلەکەشی دادەگیرێت، کە ئەمە لەمادەی ٢٤٠ داهاتووە، بۆیە داوا لە هەموو هاووڵاتیان دەکەین لە ئاستی بەرپرسیاری بن، پابەندی قەدەغەی هاتووچۆ و رێنماییە تەندروستیەکانیش بن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com