نوچەنێت
گوتهبێژی وهزارهتی دارایی و ئابوری حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگەیاند:، ناتوانرێت كار بهو خشتهیه بكرێت كه پێشتر بۆ دابهشكردنی مووچه دانرابوو.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاند: ناتوانرێت کار بە خشتەی راگەیێةدراوی موچە بکرێت بەهۆی رێکارەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا.
بلە رونکردنەوەکەدا هاتووە “دابەشکردنی موچە بەهۆی ئەو ڕێکارانەی گیراونەتەبەر بۆ خۆپارێزی لە بەرامبەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا و ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆوە، ئەو خشتەی موچەیەی ڕاگەیێندرابوو، کە لە رۆژی یەک شەممە ١٥-٣-٢٠٢٠ دابەش بکرێت، لەو ڕێکەوتەدا ناتوانرێت دابەشبکرێت، دوادەخرێت بۆ ڕۆژانی دواتر، تاکو ئەوکاتەی بەرچاومان ڕوندەبێت لەبەرامبەر ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا. بەھیوای تەندروستی ھەموو لایەک”.