لەبارەی داخستنی عەلوەی سلێمانی روونکردنەوە دەدرێت

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی لیژنەی باڵای قاعمیقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەوزە و میوە فرۆشەکانی سلێمانی لە کۆڵانەکان دەگەڕێن و هیچ کێشەیەکیان بۆ درووستنەبووە.                            

بڕیارەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ قەدەغەی هاتووچۆی نێوان شارەکان، چووە بواری جێبەجێکردنەوە، بڕیاردرا، بۆماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو هاتووچۆی ناو بازاری شاری هەولێر و سلێمانی، قەدەغە بکرێت و هەرئەمڕۆش بڕیارەکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە.                                 

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، گۆران قادر، ئەندامی لیژنەی باڵای هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، سەبارەت بە داخستنی عەلوەکان، ڕایگەیاند”لە ئێستادا مۆڵەت بە هاوڵاتیان دراوە، کە سەردانی عەلوەی سلێمانی بکەن بۆ کڕینی سەوزە، میوە و خواردنە ڕووەکییەکان، هەروەها ئەو عەرەبانە و ئۆتۆمبێلانەشی سەوزە و میوە دەفرۆشن و ڕۆژانە دەگەڕێن لە کۆڵانەکانی سلێمانی هیچ کێشەیەکیان بۆ درووستنەبووە”.                   

گۆران قادر، داوا لەهاوڵاتیان دەکات پابەندی ڕێنمایییەکانبن، ئەوەندەی بتوانن لەماڵەکانی خۆیان بمێننەوەو بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نە یەنە دەرەوە، جەختیشیکردەوە”هەموو ئامادەکاریییەکانی حکومەتی هەرێم ساز و ئامادەن، لە لیژنەکانی تەندروستی، قائیمقامیەت، بەرگری شارستانی، هاتووچۆ و هێزە ئەمننیەکان، ئەوانە ئەرکی خۆیان بەجێ دەهێنن”.                                             

ئەندامەکەی لیژنەی باڵای قائیمقامیەتی سلێمانی، دەڵێت”ئەرکە زۆرەکە لەسەر شانی خۆمانە، چونکە تائێستاش تاکە چارەسەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنها خۆپاراستنە، خۆپاراستنیش بەوە دەکرێت کە هاوڵاتیان لەماڵەکانی خۆیان بمێننەوە و تێکەڵاوی خەڵک نەبن و قەرەباڵغی دروست نەکەن”.                     

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com