سەرۆکوەزیران: هەموو کەس کەرەنتینە دەکرێت

0

نوچە-ڕۆیتەرز

جاسیندا ئاردرێن، سەرۆکوەزیرانی نیوزلەندا لە پەیوەندی لە گەڵ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاڕیکی گشتیی ڕاگەیاند.

ئاردرێن رایگەیاند: لە نیوەشەوی یەکشەممە،١٥ی مارس هەر کەسێک بێتە ناو خاکی ئەم وڵاتەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە کەرەنتینە دەکرێت.

سەرۆکوەزیرانی نیوزلەندا دەڵێت: پێویست بە داوای لێبوردن لە هیچ کەس ناکات، چونکە وڵاتەکەی لە دۆخێکی تایبەتدایە و مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا جددیە.

تاکو ئێستا زیاتر لە ١٤٥ هەزار کەس لە ئاستی جیهان، تووشی پەتای کۆڕۆنا بوون، ٥ هەزار و ٤٣٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com