نوچە-پۆلیتیکۆ
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: پێدەچێت بەریتانایش بخاتە لیستی ئەو وڵاتانەوە کە هاتووچۆی هاووڵاتیانیان بۆ ئەمریکا قەدەغە دەکرێت.
دۆنالد ترەمپ پێشتر بڕیاری دابوو، کە گەشت و سەردانەکان لە یەکێتی ئەوروپاوە بۆ ئەمریکا بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ قەدەغە دەکرێت، بەڵام بڕیارەکە بەریتانیای نەدەگرتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی ڕابردوو، لە پەیوەندی لە گەڵ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا حاڵەتی نائاسایی لەم وڵاتە ڕاگەیاند.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی، وێڕای هۆشداریدان لە بارەی بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕایگەیاندووە: کە لە ئێتسدا ئەکێتی ئەوروپا بۆتە ناوەندی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە.