شلێر سەعید: هەولێر
ماف ناسێكیش دەڵێت، بۆردومانی ئەمریكا بۆسەر هەندێ سەربازگە و دەزگا ئەمنیەكان دەستدرێژیەكی ئاشكرایە، بۆسەر سەروەری عێراق.
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هاوپەیمانی فەتح دەڵێت، هەرچی ڕودەدات و ئەو كێشانەی عێراق تێدا لە 2003 تا ئەمڕۆ بەهۆی ئەمریكا وەیە لە عێراق و سیاسەتەكانی لەناوچەكە، ودەشڵێت ئەو قسانە بە بەَڵگەوە دەكەم نەك لە ڕوێكی عاتیفیەوە بێت بۆیە لە بەرژەوەندی عێراقە ئەو هێزانە بەزوترین كات عێراق جێ بهێڵن.
شەوی چوارشەممە ١١-٣-٢٠٢٠، چەند موشەکێک ئاراستەی بنکەی سەربازیی تاجی لە بەغدا کران، بەو هۆیەشەوە دوو سەربازی ئەمریکی و سەربازێکی بەریتانی کوژران. وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاش رایگەیاندووە، پێنج پێگەی کەتائیبی حزبوڵای لە عێراق کردووەتە ئامانج، ئەمەش لە تۆڵەی هێرشە موشەکییەکەی سەر بنکەی تاجی بووە.
له به‌یاننامه‌كه‌یدا، د. بەرهەم صاڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق، هێرشه كەی ئەمریكای ئیدانەكرد،و به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری نیشتمانی عێراقی له‌قه‌ڵه‌مدا و راشیگه‌یاند، كێشه ئه‌منییه‌كان به پشتیوانیكردنی حكومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانی راپه‌ڕێنێت و توانا و ئیراده‌ی به‌هێز بێت و یاسا بچه‌سپێندرێت چاره‌سه‌ر ده‌بێت و نابێت رێگه بدرێت عێراق بكرێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له كاتژمێر (٠١:٠٠)ی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی (١٣-ی ئازار/ مارسی ٢٠٢٠)، عێراق رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژییه‌كی بێ پاساوی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بووه‌وه، كه كه‌رته‌كانی سوپا و هێزه‌كای کۆماندۆی سه‌ر به فیرقه‌ی نۆزده و باره‌گای لیوای (٤٦)ی حه‌شدی شه‌عبی و فه‌وجی سێی پۆلیسی بابلی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری پارێزگاكه و فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ربه‌لای گرته‌وه.
لە لێدوانێكی تایبەتدا ئەحمەد كنانی، ئەندامى ئەنجومەنى نويَنەرانى عيَراق، سەبارەت بە كاردانەوەكانی ئەمریكا لە عێراق بە نوچە-ی ڕاگەیاند: پێویستە ئەمریكا ڕێز لە سیاسەت و سەروەری عێراق بگرێت، بەتایبەت دوای ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاردرا، كە دەبێت هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بكشێنەوە ودوای ئەوە جەماوەر خۆپیشاندانی ملیۆنیان ئەنجامدا پشتگیری بڕیارەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانیان كرد، كە هێزە بیانیەكان دەبێت لە عێراق بكشێنەوە.
كنانی گوتیشی، پێویستە حكومەتی عێراق، هەموو ڕێكارە دیپلۆماسییەكان بگرێتەبەر، یەكەم کار دەركردنی هێزە بیانییەكان. دووەم کار ڕێگری بكرێت لە هەر هێرشێك بۆ سەر بارەگاكان جا بارەگای سەربازگەكانی عێراق بێت یان بارەگاكانی حەشد یان پۆلیسی ناوەندی بێت.
ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی فەتح ئاماژەی بەوەشكرد، هەرچی رودەدات و ئەو كێشانەی عێراق تێدا گوزەر دەكات لە ٢٠٠٣ تا ئەمڕۆ، بەهۆی بوونی ئەمریكا لە عێراق و سیاسەتەكانی ئەمریكاوەیە لەناوچەكە. دەشڵێت، ئەو قسانە بە بەَڵگەوە دەكەم نەك لە رووی عاتیفیەوە بێت، بۆیە لە بەرژەوەندی عێراقە ئەو هێزانە بەزووترین كات عێراق جێ بهێڵن.
ماف ناسێكیش دەڵێت، بۆردومانی ئەمریكا بۆسەر هەندێ سەربازگە و دەزگا ئەمنییەكان، دەستدرێژیەكی ئاشكرایە، بۆسەر سەروەری عێراق.
لە لێدوانێكی تایبەت ئەحمەد یونس، یاساناس، لەم بارەوە بە نوچەی راگەیاند، دەستدرێژی كردنە سەر پۆلیس و چەكدارانی عێراق واتە دەستدرێژی كردنە سەر وەزارەتی ناوخۆ و دەستدرێژی كردنە سەر سەروەری عێراق.
ئەحمەد دەڵێت، لە هێرشەكەی سەرلەبەیانی ١٣-ی ئازار ٥ كەس شەهید بوون و ٤ كەس بریندارن لە پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان و ٥ كەس لە حەشدی شەعبی بریندارن، لەگەڵ زیانی ماددی، بەتایبەت پڕۆژەی فرۆكەخانەی كەربەلا و شەهید بوونی كرێكارێكی پڕۆژەكەی فرۆكەخانە.