شلێرسەعید: هەولێر
هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، ئەو شوفیرانەی ئەمڕۆ موڵەتیان لی وەرگیراوە لەکاتی وەرگرتنەوەی موڵەتەکەیان ئەستوپاکی سزاكانی هاتووچویان پێ دەکریت. دەشڵێت ”هەر شوفیرێک پابەند نەبێت ئوتومبێلەکەی دەستی بەسەردا دەگیریت”.
لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، کاروان محمد صدیق، ئەفسەری راگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی دەربارەی پابەندبوونی شۆفێران بە ڕێنمایەکان رایگەیاند: لەکاتی قەدەغەکردنی هاتوچۆ هەر شوفیرێک پابەند نەبێت بەو بڕیارەی حكومەت، ئوتومبێلەکەی دەستی بەسەردا دەگیریت.
کاروان محمد صدیق گوتیشی، تاوەکو ئیستا زیاتر لە ۲۵۰ موڵەت لەو شوفیرانە وەرگیراوە، کە ئەمڕۆ سەرپچییان کردووە و هاتوونەتە دەرەوە بەبێ هۆ.
کاروان محمد صدیق ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو شوفیرانەی ئەمڕۆ موڵەتیان لێ وەرگیراوە لەکاتی وەرگرتنەوەی موڵەتەکەیان ئەستوپاکی سزاكانی هاتووچویان پێ دەکرێت هەرسزایەکی پیشتریان هەبێ لییان وەردەگیرێ و موڵەتەکانیان پێ دەدرێتەوە.