نوچە
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای ٤٨ كاتژمێری داھاتوو راگەیاند.
بەگوێرەی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە كات و شوێنی جیادا ئەگەری كەمێك تۆز ھەیە. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٢٠ و سلێمانی ١٨ و دھۆك ١٩ پلە و لە كەركوك بەرزترین پلەی گەرما ٢١ پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت، ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە.



