شلێر سەعید: هەولێر
سەرپەرشتیاری گروپە خۆبەخشەكە دەڵێت، ئێمە ژمارەیەک لە رێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی لەسەرەتای ئامادەکارییەکانەوە ئامادەیی خۆمان دەربڕی بۆ پاڵپشتی تەندروستی کۆیە و ڕۆژی پێنجشەممە (۱۲ / ۳ / ۲۰۲۰) لەکۆبونەوەیەکدا بڕیارماندا بە پێکهێنانی تیمێکی هاوبەش لەڕێکخراوەکان، کە لە ۲۰ کەس کەمتر نەبێت، هاوکاری کردنی تەندروستی کۆیە بۆ پشکنینی هاوڵاتیان لەبازگەکان و هەر کارێکیتر.
بۆ ڕوبەرو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێك لە ڕێكخرواەكانی كۆمەڵەی مەدەنی لە قەزای كۆیە سەربە پارێزگای هەولێر، پاڵپشتی لیژنەكانی قایمقامیەت دەكەن، بۆ ئەم مەبەستە تیمێكی ٢٠ كەسیان پێكهێناوە.
لە لێدوانێكی تایبەتدا ئاری سابیر، سەرپەرشتیاری گروپەكە لەم بارەوە بە نوچە-ی ڕاگەیاند: ئێمە لەسەرەتای دروسبوونی لیژکانی ڕوبەڕوبوەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنالە قەزای كۆیە، ئێمەوەك ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکان، بە ئەرکی خۆمان زانی پاڵپشتی تەدروستی و لیژنەكان بکەین لە جێبەجێ کردنی ئەرکەکانیان بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دوای کۆبوونەوەی ڕێکخراوەکان بڕیارماندا تیمێک پێکبهێنین لە ئەندامانی ڕێکخراوەکان، کە لە بیست کەس کەمتر نەبێت و بەتایبەت ئەو کەسانە بن، کە شارەزایان هەیە لەبوری تەندروستی یان دەەچووی بەشی تەندروستین.
ئاری سابیر گوتیشی، ئامانجمان لەم کارە هاوکاری کردنی لیژنەکانی قایمقامیەتە کە قایمقام ڕاستەو خۆ خۆی سەرپەرشتی دەکات، چونكە هەمومان دەزانین بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەرێمی کوردستان بەبارودۆخێکی نالەبار تێدەپەڕێت، خۆشبەختانە حکومەت کۆمەڵێک ڕێو شوێنی باشی گرتوتەبەر و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لەڕێزی پێشەوە گیانی خۆیان و خێزانەکانیان خستوتە مەترسی کەجێگای دەست خۆشی و ڕێزلێنانن.
دەقی بەیاننامەکەیان:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان.
بەیاننامەی پاڵپشتی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی.
خەڵکی خۆشەویستی سنووری قەزای کۆیە
بۆخۆتان دەزانن بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەرێمی کوردستان بەبارودۆخێکی نالەبار تێدەپەڕێت، خۆشبەختانە حکومەت کۆمەڵێک ڕێو شوێنی باشی گرتوتەبەر و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لەڕێزی پێشەوە گیانی خۆیان و خێزانەکانیان خستوتە مەترسی کەجێگای دەست خۆشی و ڕێزلێنان.
لەم بارودۆخەدا ئەرکی هەموان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بین و هاوکاریان بین.
ئێمە ژمارەیەک لەڕێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی لەسەرەتای ئامادەکاریەکانەوە ئامادەیی خۆمان دەربڕی بۆ پاڵپشتی تەندروستی کۆیە و ڕۆژی پێنج شەمە ۱۲ / ۳ / ۲۰۲۰ لەکۆبونەوەیەکدا بڕیارماندا بە:
یەکەم : پێکهێنانی تیمێکی هاوبەش لەڕێکخراوەکان کە لە ۲۰ کەس کەمتر نەبێت.
دووەم : هاوکاری کردنی تەندروستی کۆیە بۆ پشکنینی هاوڵاتیان لەبازگەکان و هەر کارێکیتر..
سێیەم : دانانی کەسێک وە پەیوەندی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان تایبەت بەڤایرۆسی کۆرۆنا.
چوارەم : هاوکاری کردنی لێژنەی ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەکۆیە .
پێنجەم : دەست پێکردنی هەڵمەتێکی هۆشیاری و بڵاو کردنەوەی ڕێنمایی لەڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ڕاگەیاندنەکان.
ـ هێڵی گهرمی بهرێوبهرایهتی گشی تهندروستی کۆیە له ههرگومان و نیشانهیهك له ڤایرۆسی كۆرۆنا پهیوهندی بكهن.
07501202218
07701414633
ڕێکخراوی گەشەی لاوانی کوردستان.
ڕێکخراوی ڕاهی.
ڕێکخراوی شاخەوانی باواجی.
ڕێکخراوی چەتر بۆ گەشەپێدان.
ڕێکخراوی بەهرەی گەشاوە.
ڕێکخراوی ژین بۆ پەرەپێدان.
ڕێکخراوی ئاشتی گەل.
گروپی شاخەوانی کۆسرەت.
یەکێتی لاوانی کوردستان ـ لقی کۆیە.
