نوچە
راوێژكارێکی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق ئاشكرایكرد، نرخى به‌رمیلێك نه‌وت بۆ كه‌متر له ٣٠ دۆلار دابه‌زیوه، ئه‌وه‌ش ئه‌وه دەگەیەنێ، کە عیراق نیوه‌ى داهاته‌كه‌ى له‌ده‌ستداوه.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق به رۆژنامه‌ى “سه‌باح”ى نیمچه فه‌رمى گوتووه “هه‌نارده‌ى نه‌وتى عیراق ٩٨%ى دراوى بیانى وڵات پێكده‌هێنێت، له‌كاتێكدا نه‌وت ٤٥%ى به‌رهه‌مى ناوخۆیى عیراقه و ٩٣%ى داهاتى ده‌وڵه‌تیشه، ئه‌وه‌ش واتاى ئه‌وه‌یه مادده‌ى سه‌ره‌كى ئابورییه”.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى عیراق بۆ كه‌متر له ٣٠ دۆلار دابه‌زیوه، له‌كاتێكدا پێشتر نزیكه‌ى ٦٠ دۆلار بوو، واتاى ئه‌وه‌یه عیراق نیوه‌ى داهاته‌كه‌ى له‌ده‌ستده‌دات، ئه‌وه‌ش شۆكێكى گه‌وره‌یه بۆ داهات و پێویسته هه‌ڵوێستێكى ورد و جددى و دانایانه هه‌بێت بۆ ئیداره‌دانى سه‌رچاوه‌كان، هه‌روه‌ها پێویستى به چاودێرییه‌كى گه‌وره هه‌یه.
ئه‌و راوێژكاره ئه‌وه‌شى گوتووە، کە ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره‌یه‌ك چاره‌سه‌ر و جێگره‌وه‌ى بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ئه‌و قه‌یرانه و كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاسه‌واره‌كه‌ى داناوه، ئه‌وه‌ش له‌پێناو پاراستنى سه‌رچاوه‌كان و چالاككردنى جوڵه‌ى ئابوریدایه.