نوچەنێت
وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند: بۆ ماوەی ٤٨کاتژمێر هاتووچۆ لە ناو شاری هەولێر و سلێمانی رادەگیرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ١٣-٣-٢٠٢٠، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کە لە کاتژمێر ١٢ـی ئەمشەوەوە، بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر، هاتووچۆی ناوشار لە هەولێر و سلێمانی رادەگیرێت.
لە نوسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا، داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت لە ماڵەکانی خۆیان بمێننەوە بۆ ئەوەی تیمە تەندروستییەکان بتوانن کاری خۆیان ئەنجام بدەن.

