نوچە-سومریە نیوز
سەرۆکی رەوتی حیکمە، لە بارەی هێرشی ئاسمانی سوپای ئەمریکا بۆ سەر میلیشیا شیعەکانی سەربەئێران هەڵویستی وەرگرت.
دوای ئەوەی کە ئەمریکا بە چڕی بنکە سەربازیەکانی حزبولڵای عێراق و گروپە میلیشاییەکانی بەستراوەی بە ئێرانی بۆردوومان کرد،عەمار حەکیم هەڵوێستی وەرگرت.
حەکیم لە پەیامێکدا، ئەم هێرشەی بە پێشێلکردنی سەروەری عێراق لە لایەن ئەمریکاوە وەسف کرد وبە توندی ئیدانەی هێرشەکەی کردووە.
حەکیم ڕایگەیاند: دەوڵەتی عێراق ڕۆڵی خۆی لە پاراستنی سەروەری عێراق جێبەجێبکات.
سەرۆکی رەوتی حیکمە، سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کوژراو و بریندارەکانی ئەم هێرشە دەکات.
عەمار حەکیم ئیدانەی دەکات
0
Share.