نوچە-ئاژانسەکان
نەتەوەیەکگرتووەکان، لە بارەی دۆخی کارەساتباری منداڵانی سوری هۆشادری دەدات.
رێکخراوی یونسێف لە دوایین ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە دۆخی منداڵانی سوری هۆشداری دەدات و ڕایگەیاندووە: هەر ١٠ کاتژمێرجارێک، منداڵێکی سوریا بە هۆی شەڕی ناوخۆی ئەم وڵاتە گیانی لە دەست دەدات.
یونسێف داوای لە وڵاتان و ڕای گشتیی جیهان کردووە، کە لەم بارەوە هەست بە بەرپرسیاڕیتی بکەن و منداڵانی سوری پشتگوێ نەخەن.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی یونسێفدا هاتووە: ژمارەی ئەو منداڵە سوریانەی کە بە هۆی شەڕی ناوخۆوە لە چوون بۆ قوتابخانە بێبەش بوونە، نزیکەی ٢.٨ ملیۆن کەسە.