نوچەنێت
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی ١٣-٣-٢٠٢٠، حاڵەتێکی تری توشبوونی لە شاری هەولێڕ راگەیاند.
ژمارەی توشبوان بە پەتای کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان، گەیشتە ٢٠ حاڵەت، یەک حاڵەتی مردن.
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە: توشبووەکە پیاوێکی تەمەن ٤٥ ساڵە و توشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووە. ئێستا تەندروستی جێگیرە.
بەپێی زانیارییەکان ئەم پیاوە پزیشکێکی شاری هەولێرە.