نوچە: ئاژانسەکان
فڕۆکەکانی ئەمریکا پێنج بنکەی چەکدارانی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراقیان بۆردوومانکرد.
بۆردوومانەکان لە وەڵامی هێرشە موشەکییەکەی دوو رۆژ لەمەوبەری سەر سەربازگەی تاجی باکووری بەغدا دێت، کە بووە هۆی کوژرانی دوو ئەمەریکی و بەریتانییەک، کە دوای ئەو هێرشە موشەکییە هێزەکانی ئەمریکا، لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە ناوچەی ئەلبوکەمال لە نێو خاکی سووریا، ٢٦ چەکداری حەشد کوژران.
بە گوێرەی راگەیەنراوێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، فڕۆکەکانیان پێنج جبەخانە و بنکەی چەکدارانی کەتائیبی حزبوڵای عێراقیان، لە بابل، بەغدا، کەربەلا و ئەنبار بۆردوومانکردووە.
بەڵام شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق دەڵێت، چوار بنکەی حەشدی شەعبی و پۆلیس و سوپا کراونەتە ئامانج، بەڵام ئاماژە بە زیانەکان نەکراوە.