پەرلەمانتارێک ستایشی رۆڵی راگەیاندنەکان دەکات

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی لیژنەی ڕۆشنبیری پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەگشتی میدیای کوردی ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە هۆشیارکردنەوەی خەڵک بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا و دەستخۆشیان لێدەکەم.     

لە ماوەی سێ ھەفتەی رابردوودا، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام رێنمایی تایبەت بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردووەتەوە، رێکارەکانی خۆپارێزیش رۆژ لە دوای رۆژ توندتر دەبن، ڕاگەیاندنەکان و میدیای کوردی، ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبووە لە گواستەوە و گەیاندنی سەرجەم ئەو زنیاری، بڕیار و ڕێنمایییانە لە حکومەتەوە دەردەچن.                                                                                               

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، گوڵیزار ڕەشید سندی، ئەندامی لیژنەی ڕۆشنبیری پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە ڕۆڵی ڕاگەریاندنەکان لەبابەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڕایگەیاند: بەگشتی ڕاگەیاندنەکانی کوردستان، بە کەناڵەکانی تەلەفزیۆن و سایتەکانیشەوە ڕۆڵێکی زۆر باشیان گێڕاوە لە هۆشیار کردنەوەی خەڵک، بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕێنماییەکانی خۆپارێزی، دەستخۆشییان لێدەکەم.

گوڵیزار رەشید گوتیشی “دەستخۆشی لە حکومەتی هەرێم دەکەم، بۆ گرتنەبەری ڕێکارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. هەندێک خەڵک، کە پابەندی ڕێنماییەکان نابن، ڕاگەیاندنەکان بەردەوام گرنگی بە بڵاوکردنەوەی ڕێنمایییەکان، بڵاوکردنەوەی ئەو ڕێنمایییانەش بۆ هۆشیار کردنەوەیە، نەک بۆ تۆقاندنی خەڵکی، هیوادارم خەڵک پابەندی ڕێنماییەکانبن بۆئەوەی تەندروستی خۆیان بپارێزن”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com