پەرلەمانتارێک: کاریگەری ئەمنی و ئابوری دەبێت

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هێرشەکانی سەر سەربازگەی تاجی لە بەغدا، کاردانەوەی خراپی لەسەر عێراق دەبێت.                                                                                    شەوی ڕابردوو (١١\١٢-٣-٢٠٢٠) بە کاتیۆشا هێرشکرایە سەر سەربازگەی تاجی لەبەغدا، لە ئەنجامی هێرشەکە دوو راهێنەری ئەمریکی و راهێنەرێکی بەریتانی کوژران، چەندین کەسی دیکەش بریندار بوون.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، ناسر هەرکی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی عێراق، لە بارەی کاریگەری هێرشی گروپە میلیشیاکان بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا، ڕایگەیاند”هێرشەکانی سەر سەربازگەی تاجی لە بەغدا جێگەی داخن، هەرکەسێک بیەوێت عێراق بەرە و سەقامگیری بڕوات و خزمەتی گەلی عێراق بکات نابێت هەوڵی ئەوەبدات، کە کێشەیەکی دیکە بۆ کێشەکانی عێراق زیاد بکات، بێگومان کاردانەوەی خراپی لەسەر دۆخی ئەمنی و ئابوری عێراق و پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانان دەبێت”.                   

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت”هێرشەکەی شەوی ڕابردووی، تەنها هێرشێک نەبووە بۆ سەر بارەگای ئەمریکا، بەڵکو هێرشێک بووە بۆ سەر بارەگاکانی هێزە هاوپەیمانەکان، کە پێشووتر بەڕێککەوتنێکی دوولایەنەی نێوان وڵاتانی هاوپەیمانان و حکومەتی عێراقی کراوە و، لەسەر داوای عێراق ئەو هێزانە لەوێن، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و خزمەتکردنی سوپای عێراق و هێزە  ئەمنییەکان”.                                                

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، پەیامەکەی وەزیرانی بەرگری ئەمریکا و بەریتانیا، بۆ دەسەڵاتدارانی عێراق وەک ئاگادارکردنەوەیەک بووە، کەڕەنگە چیتر قابیلی قبوڵ نەبێت و پێیان بڵێ ئێوە خاوەنی دەسەڵاتن و ڕێگە نەدرێت لەناو دەسەڵاتی ئێوە دەسەڵاتی دیکە هەبێت.                                           

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com