نوچە-بغداد الیوم
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، لە بارەی هێرشەکەی سەر بنکەی سەربازی تاجی هۆشداری دەدات.
مایک پۆمپیۆ،سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا رایگەیاند: دەبێ ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە بە سزای خۆیان بگەن و لێپێچینەوەیان لە گەڵ بکرێت.
پۆمپیۆ لە تویتێکدا دەڵێت: هیچ لێبوردنێک نابێ بەرامبەر بەو لایەنەی کە ئەم هێرشەی ئەنجام داوە.
بە گوتەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە گەڵ دومینیک راب،هاوتا بەریتانیەکەی گفتوگۆی کردووە و گەیشتۆتە رێککەوتن.