هەر حیزبە و دەبێت شەش پاسەوانی بارەگاكانی بنێرێتە بەرەكانی پێشەوەی شەڕ

0

peshmarga__2012_07_31_h13m6s30__BJهەر حیزبە و دەبێت شەش پاسەوانی بارەگاكانی بنێرێتە بەرەكانی پێشەوەی شەڕ

نوچە: هەولێر

بەڕێوەبەری كارگێڕی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاسەوانی سلێمانی رایگەیاند، نوسراوی فەرمییان بۆ سەرجەم حیزبەكان ناردووە، كە پۆلیسی پاسەوانی بارەگاكانیان ئامادە بكەن بۆ بەرەكانی شەڕ، وەك هەنگاوی یەكەمیش هەر حیزبە و پێویستە شەش پاسەوان بنێرێت.
نەقیب سەركەوت بەڕێوەبەری كارگێڕی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاسەوانی سلێمانی بە سایتی شرۆڤەی راگەیاندووە “هەر حزبێك بەپێی ژمارەی‌ ئەو پۆلیسانەی‌ بۆی دامەزێنراوە، ڕێژەیەكی بەردەكەوێت كە بە چەند وەجبەیەك پۆلیسەكانی بنێرێت بۆ هاوكاریكردنی هێزەكانی‌ پێشمەرگە”، وتوویشییەتی “پێویستە هەموو ئەو پۆلیسانەی‌ وەك پاسەوانی بارەگا حزبیەكان دامەزراون، بچنە بەرەكانی‌ شەڕ و، لە قۆناغی یەكەمیشدا دەبێت هەر حزبێك شەش پۆلیس بنێرێت و دوای بەسەر بردنی چەند رۆژێك لەبەرەكانی پێشەوەی شەڕ، ئەو وەجبەیە بگەڕێنەوە و وەجبەی تری هەمان حیزب شوێنیان بگرنەوە” .
ئەو نەقیبە وتوویشیەتی “بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاسەوانی هێزێكی زۆری لەبەردەستە و، وەك ئەركێكی نیشتمانی و نەتەوەیی خۆیان پێویستە پۆلیسی پاسەوانی بارەگا حزبیەكانیش ڕۆڵیان هەبێت و بچنە بەرەكانی‌ پێشەوەی شەڕ بۆ بەرگرییكردن لە خاكی كوردستان”.
نەقیب سەركەوت دەربارەی بڕیارەكە وتوویەتی “بڕیارەكە گشتگیرە و سەرجەم ئەوانە دەگرێتەوە كە لەو بەڕێوەبەرایەتیە موچە وەردەگرن وەك پاسەوانی بارەگا حزبیەكان” .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com