ئەسعەد مورادی
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی، به‌ڵام دابه‌زینی نرخی نه‌وت كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر قه‌رزه‌كان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکێک لە ئەولەویەتەکانی کاری وەک ستراتیژ، دانەوەی قەرزەکانیانە، هەم وەک سووک کردنی باری قەرزەکان و ئەو سوودەی دێتە سەری و هەمیش دڵنیایی دان بە کۆمپانیا بیانی و ناوخۆییەکان، بەڵام ئەمەش بەستراوەتەوە بە بەرزبوونەوەی رێژەی داهاتی ناوخۆ، بەتایبەتی نرخی نەوت. دابەزینی نرخی نەوت لە ئێستادا بە هۆی رێکنەکەوتنی لایەنەکانی ئۆپێک و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نرخی نەوت بۆ نزم ترین ئاستی دابەزی، کە ئەمەش کاریگەری لەسەر عێراق و هەرێم دەبێت.
لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابوری له په‌رله‌مانی كوردستان، لەبارەی دابەزینی نرخی نەوت و دانەوەی قەرزەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە راگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به ئێمه درا حكومه‌تی هه‌رێم نزیكه‌ی ٢٤ ملیار دۆلار قه‌رزاره و نزیكه‌ی ١٠ بۆ ١٢ ملیاری قه‌رزی پاشه‌كه‌وتی موچه‌خۆرانه و ئه‌وی دیكه‌ش به‌شێكی قه‌رزی درێژخایانی كۆمپانیا توركییه‌كان بووه، كه نزیكه‌ی ٥ ملیار دۆلاربووه.
وتیشی: “پێش ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت دابه‌زێت داهاتی هه‌رێمی كوردستان ٧٥٠ ملیۆن دۆلار بووه ٢٩٥ ملیۆنی بۆ موچه دابینكراوه و ئه‌وه‌ی ده‌مایه‌وه به‌شێكی بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كان و به‌شێكی دیكه‌ی بۆ هاوبه‌شی كۆمپانیاكان و نزیكه‌ی ٢٠ ملیۆنی بۆ كۆمپانیا توركییه‌كان بووه و به‌پێی ئه‌وه‌شی ئێمه داوای رونكردنه‌وه‌مان كردووه حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه له دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌ی كاتی خۆی بۆ دابینكردنی موچه وه‌ریگرتووه”.
باسی له‌وه‌شكرد، له ئێستادا به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت پێشبینی ده‌كرێت داهاتی حكومه‌تی هه‌رێم له فرۆشتنی نه‌وت كه‌مبكاته‌وه‌به‌وه‌ش داهاتی نه‌وتی هه‌رێم چاوه‌ڕوانده‌كرێت كه‌مببێته‌وه بۆ ١٥٠ ملیۆن دۆلار ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كێشه بۆ حكومه‌تی عیراقیش دروستببێت به‌وه‌ش له پێناو به‌رگرتن به هه‌ر كاریگه‌رییه‌كی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌سه‌ر پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ده‌بێت رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق بكرێت.