نوچەنێت
پارێزگاری سلێمانی هێڵی گەرمی بۆ بەهاناوەچوونی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا راگەیاند.
دوای كۆبونەوەكەی لیژنەی روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی، پارێزگای سلێمانی رایگەیاند”لەئێستادا هێڵێكی گەرم بۆ هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی دانراوەو لە ڕێگەی ژمارە تەلەفونی ١٢٢هەر كەسێك گومانی هەبو تۆشی كۆرۆنا بوە، لە ماڵی خۆیەوە پەیوەندی بكات و لەڕێگەی نیشانەكانییەوە مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.”
پارێزگاری سلێمانی دەڵێت: تیمی هێڵی گەرم لەڕێگەی نیشانەكانەوە كارلەسەر حاڵەتەکان دەکەن و سێ ڕەنگ بۆ ڤایرۆسەكە دیارییكراوە، بەپێی ئەوە مامەڵە لەگەڵ نەخۆش دەکرێت.
ڕەنگی زەرد بۆ ئەوانەیە ڕێنماییان پێدەدرێت و پێویست بەسەردانیكردنی نەخۆشخانە ناكات، ڕەنگی پرتەقاڵی پشكنینی بۆ دەكرێت و پێوستە ئەو هاوڵاتییە سەردانی بنكەكانی تەندروستی بكات، ڕەنگی سور چارەسەركردنی دەوێت و پێویستە ئەو هاوڵاتیە لە ژێر چاودێریدابێت.