نوچە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرکۆنەی هێرشە موشەکییەکەی سەر بارەگای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بەغدا دەکات.
شەوی رابردوو ١١.١٢-٢٠٢٠٢، هێرشێکی موشەکی کرایە سەر بنکەی سەربازی هاوپەیامنی نێودەوڵەتی دژی داعش، ژمارەیەک کوژراو و بریندار هەبوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢-٣- ٢٠٢٠ ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا سەرکۆنەی ئەم هێرشە دەکات.
لە راگەیێةدراوەکەی سەرۆکی هەرێم هاتووە”بە توندی سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه موشه‌كييه ده‌كه‌ين، كه شه‌وى ڕابردوو هێزه‌كانى هاوپه‌يماني نێوده‌وڵه‌تى له سه‌ربازگه‌ى ئه‌لتاجى له به‌غدا كرده ئامانج، له ئه‌نجامدا ژماره‌يه‌ك سه‌ربازى هاوپه‌يماني نێوده‌وڵه‌تى گيانيان له‌ده‌ست دا و ژماره‌يه‌كى ديكه‌شيان بريندار بوون”.
نێچیرڤان بارزانی، هاوسۆزى و هاوخه‌می بۆ خانه‌واده‌ى قوربانيان و وڵاته‌كانيان ده‌ربڕیوە و دەڵێت”دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه ئه‌م هێرشه پێشهاتێكى ترسناكه و زيان به به‌رژوه‌ندييه‌كانى عێراق ده‌گه‌يه‌نێت و دۆخى وڵات ده‌خاته مه‌ترسييه‌وه، به‌تايبه‌تى كه هێشتا تيرۆر مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه و داعش هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جددييه له‌سه‌ر ئه‌من و ئاسايشى عێراق و ناوچه‌كه و بۆ له‌ناوبردنيان پێويستى به هاوكارى و پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تييه”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەکۆتاییدا داوادەکات، هێرشکارەکان بدۆزرێنەوە و بدرێنە دادگا.