نوچەنێت
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر به بنكه‌ی سه‌ربازی تاجی ده‌كات و دەڵێت، هەبوونی ئەم هەموو گروپە میلیشیایە لەدەرەوەی دەسەڵاتی حکومەت مەترسیدارە.
نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، له راگه‌یێندراوێکدا هێرشه‌كانی شه‌وی رابردووی سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی تاجی له به‌غدا ئیدانەدەکات.
شەوی رابردوو ١١/١٢-٣-٢٠٢٠، هێرشکرایە سەر سەربازگەی تاجی لە بەغدا، لەئەنجامدا دووسەرباز کوژران و ژمارەیەک برینداربوون.
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق دەڵێت: ئه‌و هێرشانه ده‌بنه هۆی دروستكردنی مه‌ترسی و ناسه‌قامگیریی زیاتر بۆ سه‌ر ئاسایشی عێراق. هەبوونی ئەو هەموو گروپە میلیشیایە لەدەرەوەی دەسەڵاتی حکومەت جێی نیگەرانییە.