ئه‌گه‌ری فه‌سڵ كردنی په‌رله‌مانتاره ئۆپۆزسیۆنه‌كان هەیە
فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن یاداشتێك ده‌ده‌نه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
بڕیاره فراكسیۆنه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له یاداشتێكدا هۆشداری بده‌نه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، له باره‌ی هه‌وڵی فه‌سڵ كردنیانه‌وه، چونكه ئه‌وان گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانتاره ئۆپۆزسیۆنه‌كان فه‌سڵ بكات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، بڕیاره فراكسیۆنه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، یاداشتێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكه‌ن و تێیدا هۆشداری ئه‌وه بده‌ن، “ئه‌و كاره تانه له‌سه‌ر ئه‌زموونی په‌رله‌مانی درووست ده‌كات”.
ئاراسته كردنی ئه‌و یاداشته له كاتێكدایه، كه فراكسیۆنه ئۆپۆزسیۆنه‌كان گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به به‌كارهێنانی مادده‌ی (25) له بڕگه‌ی (7)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، ئه‌ندامه‌كانییان فه‌سڵ بكات، چونكه ئه‌و مادده‌یه ده‌سه‌ڵات به سه‌رۆكایه‌تی ده‌دات، كه هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێك بۆ سێ دانیشتن به‌بێ هه‌بوونی عوزری یاسایی ئاماده نه‌بێت، فه‌سڵ بكرێت.
دكتۆر سه‌باح به‌رزنجی ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، “باوه‌ڕ ناكه‌م شتی وا رووبدات، چونكه بایكۆتكردنی دانیشتنه‌كان پاساوی خۆیان هه‌یه”، به‌رزنجی وتیشی “ئێمه له كایه‌یه‌كی دیموكراسیداین، ده‌بێت ئه‌نجامه‌كه‌شی قبوڵ بكه‌ین، ته‌نانه‌ت له حاڵه‌تێكی وه‌هادا ئه‌گه‌ر فه‌سڵیش بكرێین، گرنگ ئه‌وه‌یه جه‌ماوه‌ر بزانێت له‌سه‌ر داخوازییه‌كانی ئه‌وان فه‌سڵ ده‌كرێین”،
له‌لایه‌كی تره‌وه، دكتۆر رێباز فه‌تاح ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، به‌شداری نه‌كردنی خۆیانی په‌یوه‌ستكرد به وه‌رگرتنی هه‌ڵوێسته‌وه، وتی “راسته به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێك به‌بێ عوزری یاسایی ئه‌گه‌ر سێ جه‌لسه نه‌چێته ژووره‌وه، ئه‌وا فه‌سڵ ده‌كرێت، به‌ڵام نه‌چوونه ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامانی قراكسیۆنه ئۆپۆزسیۆنه‌كان، شتێكی شه‌خسی نیه و په‌یوه‌ندی به‌و بارودۆخه‌وه هه‌یه، كه ئه‌مرۆ له كوردستان روو ده‌دات، ئه‌مه یه‌ك كه‌س و دوو كه‌س نیه، 35 ئه‌ندام پێكه‌وه بڕیارێكیان هه‌یه و بایكۆتی دانیشتنه‌كان ده‌كه‌ن”، وتیشی “ئه‌م كاره‌ی ئێمه هه‌ڵوێستێكی سیاسی و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه، كه له هه‌موو په‌رله‌مانه‌كانی دنیا ئه‌مه كارێكی ئاساییه، ده‌بێت ئاماده‌نه‌بوونه‌كه وه‌ك هه‌ڵوێستێك وه‌ربگیردرێت له‌به‌رانبه‌ر بارودۆخێك كه هه‌ڵوێستی پێویسته”.
