هاتووچۆ بۆ ئەمریکا قەدەغە دەکرێت

0

نوچە-ڕۆیتەرز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە بڕیاریک هەر جۆرە هاتۆچۆیەکی لە ئەوروپاوە بۆ ئەمریکا قەدەغەکرد.
ئەم بڕیارەی سەرۆکی ئەمریکا کە بە مەبەستی رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دراوە، بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ بەردەوام دەبێت و لە نیوەشەوی هەینی،١٣ی مارسەوە دەخرێتە بواری جێبەجیکردنەوە.
بڕیارەکە بەریتانیا ناگرێتەوە، وەک سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە: بواری بازرگانی و گواستنەوەی کاڵا و شتومەکیش ناگرێتەوە.
ترەمپ هەروەها یەکێتی ئەوروپای بەوە تۆمەتبارکردووە، لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرسۆی کۆرۆنا بە گوێرەی پێویست هەنگاوی بەکردەوەی نەناوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com