نوچە-ئاژانسەکان
دوای ئەوەی کە شەوی ڕابردوو هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازی تاجی، سەرانی عێراق بەرامبەر بەم هێرشە هەڵوێستیان وەرگرت.
محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە دوو بەیانی جیادا ئیدانەی ئەم هێرشەیان کردووە.
حەلبوسی، داوای لە سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق کردووە، هەموو ڕێوشوێنیک بگرنە بەر تاکو ئاسایشی بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا و هیزەکانی هاوپەیمانان پارێزراو بێت.
لە ئەنجامی هێرشی شەوی ڕابردوو، دوو سەربازی ئەمریکا و سەربازێکی بەریتانی کوژران.
بەریتانیا ڕایگەیاندووە: زانیاری تەواوی سەبارەت بە ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە هەیە، بەڵام لە دەربڕینی پەلە ناکات و چاوەڕێی ئەنجامی لێکٶڵینەوەکان دەکەن.