نوچە: ئاژانسەکان
شەوی ڕابردوو(١١\١٢-٣-٢٠٢٠) بە کاتیۆشا هێرشکرایە سەر سەربازگەی تاجی لە بەغدا و دوو راهێنەری ئەمریکی و راهێنەرێکی بەریتانی کوژران چەندین کەسی دیکەش بریندار بوون.
لەدوای روداوەکەش وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا و ئەمریکا، پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەیان کرد.
هاوکات پێگەکانی حەشدی شەعبی رایانگەیاند، بنکەی سەربازی حەشد لە سنوری ئەبولکەمالی سنوری عێڕاق-سوریا بۆردمان کراوە و ژمارەیەک چەکداری حەشد کوژران وبرینداربوون.
پێگەکانی حەشد دەڵێن، لەدوای هێرشەکەی سەربازگەی تاجی بۆردمانکراون، بەڵام چەند سەرچاوەیەکی تر ئاشکرایانکردووە یەکەمجار بنکەکانی حەشد لە سنوری عێراق-سوریا بۆردمان کراوە،دواتریش بە کاتیۆشا هێرشکراوەتە سەر سەربازگەی تاجی لە بەغدا.
دواتر سەرۆک کۆماری عێراق، راگەیەندراوێکی لەسەر هێرشەکەی سەربازگەی تاجی بڵاوکردەوە و بە هێرشێکی تیرۆریستی ناوی بردووە و داواشی کردووە لایەنەکان دان بەخۆیاندا بگرن.
بەپێی دوایین ئامارە نافەرمیەکان لە هێڕشەکەی سەربازگەی تاجی دوو راهێنەری ئەمریکی و راهێنەرێکی بەریتانی کورژرون و ١١ سەربازیش برینداربوون.
وێنەی ئەو بارهەڵگرەی وەک سەکۆی موشەکی بەکارهاتووە:


