نوچە
دەستەی گشتی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەندین بڕیاری دەرکرد.
دەقی راگەیەندراوی دەستەی گشتی گشتوگوزار:
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پارێزگاری كردن له سه‌لامه‌تی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له ژێر رۆشنایی بڕیاره‌كانی دواكۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان.
ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه دا:
١- داخستنی سه‌رجه‌م هاوینه‌هه‌واره‌كان و پرۆژه گه‌شتیارییه‌كان.
٢- داخستنی سه‌رجه‌م كافترییه‌كان.
٣- راگرتنی دانیشتن و خواردن له خواردنگه خێراكان ( ته‌نیا سه‌فه‌ری رێگه پیدراوه).
٤- داخستنی سه‌رجه‌م چێشتخانه‌كانی ١ ئه‌ستێره و ٢ ئه‌ستێره.
٥- سەرجەم به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گشتی گه‌شتوگوزار و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان لە شار و شارۆچكه‌كان ئه‌م بڕیارانه به هاوكاری یه‌كه كارگێرییه‌كان جیبه‌جێ ده‌كه‌ن و چاودێری شوێنه‌كان ده‌كه‌ن بۆ پابه‌ند بوونیان.
٦- ئەم بڕیارانە لە ١٢ی ئازار تاکو ١ی نیسانی ٢٠٢٠ کاریان پێ دەکرێ.
ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان