هۆشداری دەدرێتە ئارایشتگاکان

0

نوچەنێت

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان، ھۆشداری دەداتە خاوەن ئارایشگاكان ھەر كەسێك پابەندی رێنماییەكان نەبێت، مۆڵەتی لێدەستێننەوە و شوێنەكانیان بە یەكجاری دادەخەن.لە حاڵەتی سەرپێچیکردنی رێنماییەکان.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هۆشداری دراوەتە خاوەن ئارایشتگاکان.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە”بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەموو ئارایشتگاکان داخراوان. هەر خاوەن ئارایشتگایەک پابەند نەبێت بەو بڕیارە و بەهەر جۆرێک سەرپێچی بکات، وەک ناردنی کارمەند بۆ ماڵان ئەوا مۆڵەتەکەی لێدەسەندرێتەوە و شوێنەکەی بەیەکجاری دادەخرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com