تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە

0

شلێر سەعید: هەولێر

تەرمی گەنجێک لە قەزای چۆمان دۆزرایەوە، کە جەستەی شوێنی گولەی پێوەیە.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ١١-٣-٢٠٢٠، تەرمی گەنجێک لە ماڵی خۆیان قەزای چۆمان دەدۆزرێتەوە. جەستەی شوێنی گولەی پێوەیە، پۆلیس دەڵێت: جارێ دیارنییە کە خۆی کوشتووە یان کوژراوە.

مقەدەم شەماڵ دێواری، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران بە نوچەی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ ئێوارە كاتژمێر ٥/٣٠ بەشی پۆلیسی چۆمان ئاگار كراوەتەوە، بەهەبوونی ڕوداوێك لە گەڕەکی سەکران لە قەزای چۆمان، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕوداوەكە تەرمی گەنجێک دەدۆزرێتەوە بەناوی (س، ح ،ع ) لەدایک بوی ٢٠٠٤٫ و پیشە قوتابیە و سەڵتە.

گوتەبێژەکەی پۆلیس دەڵێت: تا راپۆرتی پزیشکی دەرنەچێت نازانین خۆی کوشتووە یان کوژراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com