نوچە-هەواڵدەری فەڕەنسا
چین بە بڕیارێک ڕێگە بە ژمارەیەک لە کۆمپانیاکان دەدات، کە کاروباری ئاسایی و چالاکیەکانیان لە شاری ڤۆهان دەستپێبکەنەوە، کە وەک ناوەندی سەرهەڵدانی ڤایرسۆی کۆرۆنا هەژمار دەکرێت.
بە گوێرەی بڕیارەکە، ژمارەیەک لە کارگا و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان ڕێگەیان پێدەدرێت، کە سەرلەنوێ کاروباری ئاسایی خۆیان دەستپێبکەنەوە.
بە پێی بڕیارەکە، باقی کۆمپانیاکانی دیکە لە ڕۆژی ٢٠ مارسەوە دەکرێنەوە.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە، کە چالاکی بازرگانی و کاروباری ئیداری لە بەشێک لە شاری هۆڤان ئاسایی بۆتەوە.