١٠٠هەزار رێنمایی تەندروستی لە شاری هەولێر دابەشکرا

0

شلێر سەعید : هەولێر

کۆمەڵەی خاوەن پێداویستی تایبەت لە شاری هەولێر، هەستان بە دابەشکردنی ١٠٠هەزار رێنمایی تەندروستی.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١-٣-٢٠٢٠، لەقەڵای هەولێری ناوەندی شار، کۆمەڵەی خاوەن پێداویستانی تایبەت هەڵمەتی بڵاوکردنەوەی ١٠٠ھەزار ڕێنمایی تەندروستی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا یان ئەنجامدا.
لە لێدوانێکی تایـەت، سامان حسین لێپرسراوی گشتی خاوەن پێداویستانی کوردستان، لەبارەی چالاکیەکەیان بەنوچەی ڕاگەیاند: لەدوای سەردانمان بۆ لای جەنابی پارێزگاری ھەولێرو رەزامەندی جەنابیان بۆ دابەش کردنی ١٠٠ھەزار ڕێنمای تەندروستی جیھانی تایبەت بەڤایرۆسی کۆرۆنا.
سامان حسین گوتی: ئەو رێنماییانە لەبارەی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنایە، کە رێکخراوی تەندروستی جیھانی بڵاویان دەکاتەوە بۆ خۆپارێزییە لەو ڤایرۆسە.
ئاماژەی بەوەشکرد کۆمپانیای (گراندگەیت) سپۆنسەری کردوین و ئامانجیان تەنها خزمەتکردنە بەخەڵکی کوردستان، ئەگەر سپۆنسەرمان هەبێ لە شاری دهۆک و زاخۆو ئامێدیش بڵاوی دەکەینەوە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com