نوچە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی رووبەڕووبوونەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەڵێت ”خۆپاراستن باشترین چەکی بەرەنگاربوونەوەیە”.
دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ (چوارشەممە ١١-٣-٢٠٢٠) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە رایگەیاند: خۆپاراستن باشترین چەکی بەرەنگاربوونەوەیە و هاوکات سوپاس و ده‌ستخۆشى لە هه‌موو وه‌زاره‌ته په‌يوه‌نداره‌كان و دكتۆر و په‌رستاران و ستاف و تيمه پزيشكييه‌كان و ته‌واوى كه‌رتى ته‌ندروستى و پۆليس و ئاسايش و كارمه‌ندانى فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه‌كان و پارێزگا و ئيدارهكان، دەکات كه خزمه‌ت ده‌كه‌ن و بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا.
لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان، داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و ڕێكخراوه په‌يوه‌نداره جيهانييه‌كان ده‌كات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا، هاوكاريى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
دەقی راگەیێندراوەکە:
کوردستانیيانی خۆشەویست..
ئەمڕۆ کە جیهان بەگشتی ڕووبەڕووی مەترسی کۆرۆنا بووەتەوە، رێگریکردن لە بڵاوبوونەوە و تەشەنەکردنی ئه‌م ڤایرۆسه خەمی سەرەکی و کاری لەپێشینەی هەموو وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانە. بە ئەزموون سەلمێنراوە کە بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی كۆرۆنا و زاڵبوون بەسەر لێکەوتەکانیدا، خۆپاراستن باشترین چەکی بەرەنگاربوونەوەیە.
هەڵمەت و ڕێکاره‌کانی حکومەتی هەرێمى كوردستان بۆ به‌رگیری له‌م ڤايرۆسه و هه‌نگاو و کاره‌کانیان بەرز دەنرخێنم، ئەرکی هەموو لایەکمانە ئه‌وپه‌ڕى هاوکار و یارمەتیدەریان بين لە جێبەجێکردنی کارەکانیاندا.
سوپاس و ده‌ستخۆشى بۆ هه‌موو وه‌زاره‌ته په‌يوه‌نداره‌كان و دكتۆر و په‌رستاران و ستاف و تيمه پزيشكييه‌كان و ته‌واوى كه‌رتى ته‌ندروستى و پۆليس و ئاسايش و كارمه‌ندانى فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه‌كان و پارێزگا و ئيدارهكان كه خزمه‌ت ده‌كه‌ن و بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا هاوكار و هه‌ماهه‌نگن، هه‌روه‌ها داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و ڕێكخراوه په‌يوه‌نداره جيهانييه‌كان ده‌كه‌ين بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا، هاوكاريى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
کوردستانیيانی ئازیز،
بە هەستی بەرپرسیاریەتی و هاوکاریی هەموومان پێکەوە، دەتوانین تەندروستی و سەلامەتیی خۆمان و ژینگەکەمان لەم مەترسییە بپارێزین. گرنگە بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بکرێت، نە به ترس و نە فەرامۆشکردن. دەبێ ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی تایبەت بە خۆپاراستن و پاک‌وخاوێنی، بڕیار و ڕێکارەکانی لایەنە پەیوەندارەکانى حكوومه‌ت بۆ ڕێگری‌کردن لە بڵاوبوونەوەی ئەم ڤايرۆسه، بە وردی و دروستی جێبەجێ بکرێن.
ئەرکی هه‌موو كه‌سێكه خۆی بە بەرپرسیار بزانێت بۆ پاراستنی تەندروستی، ژیان و سەلامەتیی خۆی و خێزانەکەی، کۆمەڵگا و ژینگەکەی. چاوەڕوانیم لە هه‌موو کوردستانیيانی ئازیز، ئەوپەڕی هەستکردنیانە بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر بەم ئەرکە مرۆیی، نيشتمانی، ئايينى و ئه‌خلاقييه.
به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى هه‌مه‌لايه‌نه و پابه‌ندى به ڕێنمايييهكانهوه، خۆمان و گه‌ل و وڵاتمان ده‌پارێزين و ئه‌م سهختييهش تێده‌په‌ڕێنين، هه‌موو هاوکاری و هه‌ماهه‌نگییه‌کیش له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی ته‌ندروستیی جیهانی و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی عێراق و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌که‌ین. بە هیوای سەلامەتی بۆ سەرجەم کوردستانیيان و گه‌لى عێراق و گەلانی دراوسێ و جیهان.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
١١-٣-٢٠٢٠