شیعەکان بەربژێریان دیاریکردووە

0

شلێر سەعید : هەولێر

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کەسێک بۆ بەربژێری سەرۆکوەزیران کاندیدکراوە و هەوڵ دەدرێت سەرۆککۆمار رایسپێرێت.

حەوت كوتلەی شیعە، لەگەڵ بەرهەم ساڵح كۆدەبنەوە، بۆئەوەی بەربژێرەکەی ئەوان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دەستنیشان بکات.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، جەمال كۆچەر سەرۆك فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان، لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، دەربارەی كۆبونەوەی شیعەكان لەگەڵ سەرۆككۆمار ڕایگەیاند: شیعەكان لەهەوڵی ئەوەدان كەسێك دەستنیشان بكەن بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق ، بەڵام ترسیان لەوەیە كە سەرۆككۆمار ڕازی نەبێت وەك جاری پێشو، چونكە جاری پێشو ئەسعەد عیدانی محمد شیعە و قوسەی سوهێر، كاندید كرابوون بەڵام سەرۆككۆمار باسی نەکردن و گوتی”دەبێ کەسێک بێت شەقام پێی رازی بێت”.

جەمال كۆچەر دەڵێت: شیعەكان وا تێگەیشتون كە بەرهەم ساڵح، حەزناکات بەربژێر كەسێكی سەر بەوان بێت، بۆیە لیژنەكیان دروست كردوە تا بڵێن، ئەو كەسەی دەست نیشانكراوە  و نوێنەری  هەموو شیعەكانە و دەبێت تۆش هەڵوێستت هەبێت لەسەری.

ئەو پەرلەمانتارە كوردە باسی لە کاندیدیکی شیعەکان کرد ” شیعەكان كەسێكیان دەست نیشان كردوە، بەڵام تا ئێستا ناوەکەیان ئاشکرا نەکردووە”.

سەبارەت بە رای کورد لەسەر بەربژێرەکان جەمال کۆچەر گوتی” هەركەسێك ببێت بەسەرۆكوەزیران، ئێمە كێشەمان لەگەڵی نییە ئەگەر مەرجەكانی ئێمە جێ‌ بەجێ بكات”.

دەنگۆی گەڕانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی پێشوی عیراق هەیە، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو دەڵێت” بەجددی حەز دەكەین عادل عەبدولمەهدی بگەڕێتەوە، بەڵام ئەوە سەختە بۆناوخۆ و دەرەوەش چونكە خۆ پیشاندەران داوا دەكەن ئەوانەی خەڵكیان كوشتووە دەبێ دادگایی بكرێن، عادل عەبدولمەهدی بە هۆكار دەزانن، چونكە ئەو بەرپرسی یەكەمە لەم بابەتە، سەبارەت بەرەزامەندی دەرەوە، لەم قەیرانەی دواییدا  زۆر نزیكی ئێرابوو بۆیە ئەمریكا دەستی لێ شتووە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com