پەرلەمانتارێک زانیاری لەسەر دۆخی توشبوان دەخاتە روو

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕێکارو ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم، بۆڕوو بەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر باشن.                                         

لە ماوەی ٣ ھەفتەی رابردوودا، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام رێنمایی تایبەت بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردووەتەوە، رێکارەکانی خۆپارێزیش رۆژ لە دوای رۆژ توندتر دەبن.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، گەلاوێژ عوبێد، ئەندامی لیژنەی تەندروستی  لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە ڕێکارەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ ڕوو بەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، ڕایگەیاند”وەکو لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی کوردستان بەردەوام لەسەر خەتین لەگەڵ وەزیری تەندووستی و تیمەکانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا، چاودێری ئیش و کارەکانیان دەکەین، ڕێکارەکان و ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم زۆر باشن”.                     

ئەو ئەندامەی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان، دەڵێت”ئەوەی کە گرنگە ئەوەیە هاوڵاتیان ئەو ڕێکار و ڕێنماییانە جێبەجێ بکەن، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین تاکو دەتوانن پابەندی ڕێنماییەکان بن و خۆیان لەشوێنە قەرەباڵغەکانیش بپارێزن، ئەگەر کاری پێویستیان نەبێت نەچنە دەرەوە و خۆیان بپارێزن، بۆ ئەوەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبن”.                                                                                          

لەبارەی دۆخی تەندروستی توشبوانی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان گەلاوێژ عوبێد ئاماژە بەوەدەکات، تائێستا ئەو حاڵەتانەی تۆمارکراون وپشکنینەکەیان پۆزەتیڤ بووە ڕێکاری پێویستیان بۆ گیراوەتە بەر، لەژێر چاودێری پزیشکیدان و باری تەندروستییان جێگیرە.                                   

گەولاوێژ عوبێد داوایەک ئاراستەی هاوڵتیان دەکات”پێویستە هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بن بۆ ئەوەی حکومەت و وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، ناچار نەکەن ڕێکاری توندتر بگرێتەبەر، کە ئەویش بە قەدەغەکردنی هاتووچۆی نێوان شارەکان و قەزاکانی هەرێمی کوردستانە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com