تووشبوویەكی دیکە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر تۆمار كرا

0

نوچە

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، تووشبوونی گەنجێكی هەولێری بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا كرد.

وەزارەتی تەندروستی لە هەژماری فەرمی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوی كردەوە، کە “کوڕێکی قوتابیی تەمەن (٣٢) ساڵ، هاوپۆلی تووشبووێکی پێشوو لە شاری هەولێر، بە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 تۆمار کرا،

وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بەوە دەدات، کە گەنجەكە پێشتر کەرەنتین کرابوو، چونكە لە وڵاتی ئێران گەڕابووەوە.

بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، تا ئێستا ١٧ حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان تۆمار کراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com