نوچە-ئاژانسەکان
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، داوای ئازادکرانی بەندکراوانی ئەم وڵاتە لە ئێران دەکات.
مایک پۆمپیۆ رایگەیاند: ئێران بە هۆکاری مرۆڤدۆستانە دەبێ هەر چی زووتر ئەو هاووڵاتیانەی ئەمریکا ئازاد بکات، کە لە لایەن ئێرانەوە بەندکراون.
ئەم داوایەی مایک پمپیۆ، دوای ئەوە دێ کە ڕاپۆرتەکان باس لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەی کۆرۆنا لە ناو زیندانەکانی ئێران دەکەن و ئەمەش نیگەرانی لای ئەمریکا دروست کردووە.
پۆمپیۆ هۆشداری دەداتە ئێران و دەڵێت: ئەگەر هاووڵاتیانی بەندکراوی ئەمریکا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست بدەن، ئەمریکا بە توندترین شێوەی کاردانەوەی دەبێت.