شلێر سەعید :هەولێر
رشاندنى دەرمانى دژە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ناو بازارى شارى هەولێر و دەورووبەرى، بەردەوامە تا تەواو پاکدەکرێتەوە.
لە شەوی رابردووەوە ١٠/١١-٣-٢٠٢٠، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر، بۆ ڕو بەڕو بونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵمەتێکی پاککردنەوەی ناو شاری دەستپێکرد بەرشتنی دەرمانی دژە ڤایرۆس، لە ناو بازاڕی هەولێر و شوێنە گشتیەکان .
ڕائید سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بە نوچەی ڕاگەیاند:
شەوی سێشەممە کاتژمێر ٧:٣٠ ، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر هەڵمەتێکی پاککردنەوەی شارمان دەست پێکرد بە ڕشتنی دەرمانی دژە ڤایرۆس .
گوتیشی هەڵمەتەکە لە نێو بارەگای بەڕێوەبەرایەتی، کە دەکەوێتە پشت مزگەوتی جەلیل خەیات دەستی پێکرد تا ناو باژاڕی قەیسەری و قەڵات.


