نوچە
دوای راگه‌یاندنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبون به‌ڤایرۆسی، وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا داوا له هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات له گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات خۆیان به دووربگرن. ده‌شڵێت “ئه‌و كه‌سه‌ی توشبووه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی ئه‌وروپای كردووه”.
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو،(١٠\١١-٣-٢٠٢٠) فه‌هره‌دین كۆجه، وەزیری تەندروستی تورکیا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له ئه‌نجامی پشكنین بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی گومانیان لێده‌كرا هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بن، ده‌ركه‌وتوه كوڕێك توش بووه، له‌ئێستاشدا ته‌ندروستی جێگیره و كه‌ره‌نتین كراوه، پێشتریش سه‌ردانی ئه‌روپای كردووه.
وەزیری تەندروستی تورکیا ئاماژەی بەوەشکردوە، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانی توشبوه‌كه كه‌ره‌نتین كراون و له ژێرچاودێری وردی پزیشكیدان.
فه‌هره‌دین كۆجه، داوا له‌هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، به‌هه‌مو جۆرێك خۆیان له‌گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌دوربگرن و له‌حاڵه‌تی زۆر پێویستدا نه‌بێت نه‌چنه ده‌ره‌وه‌ی توركیا.